کاکه فهلاحی
کاکه فهلاحی
ماموستای نەمر "محەممەد" کوڕی "محەممەد ئەمین" کوڕی "قادر"، ناسراو بە "کاکەی فەلاحی" شاعیری شۆڕشگێڕ، وەرگێڕ و ڕۆژنامەنوسی لێھاتووی کورد، له ساڵی ١٩٢٨ زایەنی، لە چوارتا سەر بە پارێزگای سلێمانی، له دایک بوو.
ئاقیبەت "کاکەی فەلاحی"، لەڕۆژی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٠ زایهنیدا، لە تەمەنی ۶۲ ساڵیدا، لە شاری سلێمانیدا مرد.
┄┅═✧❁💠❁✧═┅┄
(۴)
ئەی کامەرانی! گەشە و ڕووناکی هیوای ژیانی
بۆ شەو شەبەقی، گزنگی خۆری دەمەو بەیانی
تریفەی مانگی، جریوەی خۆشی ئەستێرەی گەشی
ڕۆشن کەرەوەی دڵ و دەروونی تاریک و ڕەشی
تۆ ئەو مەبەستە پیرۆزەی بەرەو قۆناخی شادی
یەکەم ڕابەری کاروانە گەورەی ئادەمیزادی
تۆ چارەسەریی دەردی گرانی گیانی کۆمەڵی
بۆ دۆزینەوەی ڕێ لە ژیانا گڕ و مەشخەڵی
وێرانە گەر تۆ بچیتە ناوی، خۆشە، ئاوایە
تۆ هەبێ خەم و پەژارە و سزاکەی لە ناوایە؟
تۆ هەبی ئەوەی کەوا هەژار و دیل و کڵۆڵە،
بەخت و ناوچاوی ڕەشی لە تاوا ئاوارەی چۆڵە
تۆ کلیلێکی زنجیر و کۆتی پێ ئەکەیتەوە
جەرگ و هەناوی ڕەشی بەدبەختی بەر ئەدەیتەوە
ئەوەش ئەزانم کە تۆ نە بەهرەی، تۆ نە خەڵاتی
بەڵکوو بەروبووی بەپیت و فەڕی تۆوی خەباتی
چەن لافاوی خوێن، خوێنی گەش و ئاڵ بۆ تۆ ڕژاوە
چەن کەللەی سەر و مێشکی بلیمەت بۆ تۆ پژاوە
چەن پێ هەڵوەری بەدەم زنجیر و کۆتی سزاوە
چەن دەست و مەچەک لەناو ئاسنا بۆ تۆ ڕزاوە
چەن مل لەسەر تۆ، بە ڕۆژی ڕووناک، کرا بە پەتا
چەن جەستە، چەن گیان، سووتا لە بۆتەی جەور و مەینەتا
چەن دڵی ناکام، ئێستا لە سەر تۆ، ئەسپەردەی گڵە
گلێنەی چاوی چەن گوڵی نازدار زەدەی چقڵە
چەن گیانی نەبەز بۆ تۆ، لەسەر تۆ، گیرۆدەی بەندە
دیلی زیندانی تەنگ و تاریک و ئەڵقەی پێوەندە
چەن جوانەمەرگی خێر لەخۆنەدیو کە گیانی دەرچوو
بەستە و گۆرانیی ئاوات و هیوای تۆی لەسەر دەم بوو
بە کورتی ماک و هەوێنی شادی و خۆشیی ژیانیت
بەنرخی بۆیە وەها گرانە قۆچی قوربانیت.
(۵)
نازانم بۆ لەناکاوا جار جار تەمێ، تەمێکی ڕەش
لەو دیو ئاسۆی دەروونەوە دێ دڵم ئەگرێتە باوەش
کە ئەو تەمە سەرهەڵ ئەدا، دڵم وەکوو ساوا ئەگری
لەقاقای پێکەنینا بێ، وەک پاییز لەتاوا ئەگری
دەستم ئەنێمە بەر ئەژنۆی خەفەت و دۆش دائەمێنم
یان هەرکەسێ خەمی لابێ ئەچم هەمووی لێ ئەسێنم
ماتەمینی بزەی لێوی هیوای گەشم ئەتاسێنێ
وەک هەڵۆ، مەلی هێمنی باخی خۆشیم ئەتارێنێ
شەپۆلی خەم گێژم ئەدا لەدەریایەکی بێ بنا
هەرگەردەلوولەوهەڵ ئەکا لە دنیای دەروونی منا
ئەوسەردەمەی کە ئەم تەمی خەمە یەخەی دڵم ئەگرێ
هەرچی گەشەی پێ ئەبەخشێ ون ئەبێ، نامێنێ، ئەمرێ
ڕۆژی ڕووناک ئاوا ئەبێ، ئەبێتە یەک تاریکە شەو
ئەگەرچی چاو تینووی خەوە، کەچی لەچاو بێزارە خەو
هەر کەبادەی ئەو خەمە نۆش ئەکا دەروونم، پەست ئەبم
دەم و دەست گێژ و وڕ ئەبم، بێ نۆشی بادە مەست ئەبم
ئەی تەمی ڕەش! ئەی بادەی خەم! نازانم بۆ، نازانم بۆ
وا دام ئەگری دێ یت و ئەچی ناگەم لەتۆ، ناگەم لە تۆ؟
سەردەمێکی باش ون ئەبی، دەروونم تاسەی تۆ ئەکا
جار جار گوڵی بەهارە کەم یادی هەناسەی تۆ ئەکا.

- ۲۴۸
- ۲۲ شهریور ۱۴۰۴
دیدگاه ها (۰)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط